Weekly Analysis

Image
شرۆڤە

ئاگربەستی فشەڵ و ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکانی قەیرانی عێراق

د. یاسین تەها

پێکدادانی خوێناوی کۆتایی ئاب لە ناوچەی سەوزی بەغدا لەنێوان سەدرییەکان و هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی حەشد بە نزیکەی 50 کوژراو کۆتایی هات، بەڵام پێشهاتە سیاسییەکانی پاش ئەو گرژییە ئەمنییە، دەریدەخەن کە ئەوەی روویدا زیاتر لە گەڕێکی پێکدادان دەچێت کە هەر دوو لایەنی قەیرانەکەی بە ئاراستەی قووڵبوونەوەی زیاتری ناکۆکییەکاندا بردووە تا ئەوەی پەندی لێ وەربگرن و بەرەو چارەسەر هەنگاو بنێن.